٢٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٣١
ڕاگەیاندنی پشتیوانی پاپ لە دامەزرانی پاوەجییوسەقام لە سووریا

کاردینال " پیتر تورکسن " سەرۆکی ئەنجومەنی پاپی ئاشتی ودادگەری واتیکان ئەمڕۆ دوشەممە لە سەفەر بۆ دەمیشقی پێتەختی سووریا ، نامەی دەس نووسیی " پاپ فرانسیس" ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهانی دا بە بە شار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا .

(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، پاپ فرانسیس لە نامەی خۆیدا جارێکیتر لەسەر هەڵوێستی پشتیوانیانەی خۆی لە گەڕانەوەی پاوەجیی وسەقام لە سووریا وکۆتایی دان بە ڕەنج وکەسەری نەتەوەی سووریا پیداگرت. بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریایش جەنایەت وتاوانی گروپە تیرۆریستەکان لەم وڵاتە وپشتیوانی ئەنجام دراو لەوانی لەلایەن بڕێک لەوڵاتانی ناوچە و ڕۆژئاوای بە ئاگاداری کاردیناڵ تورکسن وشاندی هاوڕی ناوبراو گەیاند. ئەسەد هەروەها باشترین یارمەتی بە نەتەوەی سووریای زەخت وگوشار خستنە سەر وڵاتانی لاگری تیرۆریسم زانی کە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ درێژەدان بە شەر وداسەپانی بایکۆتەکان لەدژی خەڵکی زۆڵم لێکراوی سووریا دەکار هێناوە.



/129